(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە کاتی زیادکراودا ژاپۆنی تێپەڕاند و گەیشتە کۆتایی ئۆڵیمپیاد

هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی ئیسپانیا بە بردنەوەی لە ژاپۆن بۆ یاری کۆتایی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020 سەرکەوت.

ئەمڕۆ، سێشەممە دووەم ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر ژاپۆن تۆمارکرد.

لە یاریگای سایتاما، هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی “لارۆخا” ڕوبەڕوی ژاپۆن بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات، گۆڵەکە لە خولەکی 115 لەلایەن مارکۆ ئاسینسیۆی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدریدەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئیسپانیا سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی خولی ئۆڵیمپی تۆکیۆ 2020 تۆمارکرد، لە یاری کۆتاییشدا بەرامبەر بەرازیل یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

سەنتەری CDCی ئەمریكی: نیشانەكانی دەلتا توندترە و توشبوو زووتر دەخرێتە نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

ڕوسیا بوونی تاڵیبانی لە باكووری ئەفغانستان پێباشە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی بیلینگهام بە چی دەگات؟

بە فڕۆکەیەکی تایبەت بیلینگهام دەگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەرا و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت لەلایەن پزیشکەکانی هەڵبژاردەى تۆپی پێی ئینگلتەراوە.…
Total
0
Share