گەرمیان.. ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی سێ كەسی دیكەی لێكەوتەوە

له‌ سه‌ر ڕێگای نێوان كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مڕۆ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ كه‌سێك گیانیلەدەستدا و و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ڕێگای كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان نزیك گوندی ئاوه‌ خێری، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سیراتۆ وه‌رگه‌ڕا، كه‌ شۆفێره‌كه‌ی ئافره‌ت بوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “له‌ ئه‌نجامی رٍووداوه‌كه‌دا كه‌سێك گیانیلەدەستداوە و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوەن، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ڕه‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری له‌ باوه‌نوركران”.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. سێ چەكداری داعش و شەش تۆمەتباری داواكراو دەستگیركران

بابەتی دواتر

به‌له‌مێك به‌ 13 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ژێرئاوكه‌وت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووسێک: راگەیەندراوەکەی حکومەت جێگەی سەرسوڕمانە قسەکەری حکومەت ئەم زمانەی لە چ فەرهەنگێکەوە هەڵبژاردووە

نووسەران و رۆژنامەنووسان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا رەخنەی توند لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی راسپاردە…
Total
0
Share