فەرمانی دەستگیركردن بۆ د. میران محەمەد دەركرا

 بەتۆمەتی گەندەڵی و سپیكردنەوەی چەكی پارە، دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ د. میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی سلێمانی دەركرد.

ئەمڕۆ دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لە سلێمانی، بڕیاریدا بە دەستگیركردنی د. میران محەمەد عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی سلێمانی، بەپێی ماددەی 15 لە یاسای دەستەی دەستپاكی.

دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنەكە بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی چەك و خەرجكردنی چەكی بەڵێندەران، بووە، كە شیاوی خەرجكردن نەبوون و چەكی بازاڕ بووە، كە بەنیوە قیمەت یان كەمتر لە قیمەتی خۆی كڕدراوەتەوە و دواتر بە نەقدی (نەختینە) خەرجكراوە، بە پشتگیریی تۆمەتباری ناوبراو.

دادگا دەڵێت، بەپێی یاسا، ئەم كارە بە تاوان هەژماردەكرێت و بەكارهێنانی دەسەڵات و پۆستە بۆ بەدەستهێنانی سوود و بەرژەوەندیی نایاسایی (كسب غیر مشروع).

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. زیاتر لە سێ هەزار توشبوو و 10 گیانلەدەستدان تۆماركران

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕووی کێشەیەکی نوێ بووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share