بافڵ تاڵەبانی: ناساندنی هەورامان وەك ناوچەیەكی كەلەپووریی جیهان دەستكەوتێكی مێژووییە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، مایەی خۆشحاڵیمانە کە هەورامان وەک میراتییەکی کلتووریی جیھان دەستنیشانکرا و بەدەستكەوتێكی مێژوویی ناویدەبات.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشوازییەکی گەرم لە بڕیاری ناساندنی هه‌ورامان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پووریی جیهانی لەلایەن لیژنەی کەلەپوور و شوێنەواری کلتووریی رێکخراوی یونسکۆ دەکەین و مایەی خۆشحاڵیمانە کە ئەم بەشە گرنگەی رۆژھەڵاتی کوردستان وەک میراتییەکی کلتووریی جیھان دەستنیشانکرا.

بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت، “هەورامان ناوچەیەکی گرنگ و مێژوویی کوردستانە و رۆڵی پێشەنگی بینیووە لە پێشخستنی بوارەکانی فەرهەنگی، رۆشنبیری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان”.

ھاوسەرۆکی یەکێتی دوپاتیشیدەكاتەوە، بۆ ئەم دەستکەوتە مێژووییە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و ناوچەی ھەورامان دەکات و ھیوادارین هەموومان پێکەوە ھاوکاربین بۆ پێشخستنی زیاتری کایەکانی رۆشنبیری، کلتووری و پاراستنی شوێنەوارە دێرین و بەنرخەکانی کوردستانەکەمان کە سەرمایەیەکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانیمانن.

دوای چەند مانگ هەوڵ و کۆششی چەندین کەسایەتی کورد و هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ ناوچەی هەورامان دواجار ناوچەکە وەک شوێنێکی کەلتووری و جیاواز و خاوەن خاسییەتی تایبەت ناوی لە ڕێکخراوەکەدا تۆمارکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ خه‌ڵك به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی‌ چییه‌

ستران عەبدوڵا رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ خه‌ڵك‌ به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان و سیاسه‌ت دژی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م…
Total
0
Share