توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەوانەی دوو ژەمی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەر وەردەگرن ڕێژەی بەرگریی جەستەیان شەش جار زیاترە لەوانەی تەنها ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان وەرگرتووە.

لە توێژینەوەکەدا 499 کەس لەناوەندەکانی پزیشکیدا بەشدارییان تێداکردووە، 100 لەوانە ڤاکسینی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەریان وەرگرتووە، هەروەها 200 کەسیان دوو ژەمی ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە و ئەوانی دیکە ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان وەرگرتووە.

توێژینەوەکە دەریخستووە، ئەوانەی ڤاکیسنی هاوبەشیان وەرگرتووە (ژمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی ڤاکسینی فایزەر)، بەرگریی دروستبووی جەستەیان هاوشێوەی ئەوانەن دوو ژەمی فایزەریان وەرگرتووە.

ئەو داتایانە دڵنیایی دەداتە ئەو وڵاتانەی ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان گۆڕی بۆ فایزەر و بەشێک لە هاوڵاتییانیان ژەمی یەکەمیان ئەسترازێنیکا و ژەمی دووەم فایزەریان وەرگرت.

توێژینەوەکە باسلەوەدەکات، کە ئەوانەی هەردوو جۆرەکە وەردەگرن بەرگریی جەستەیان شەش هێندەی ئەوانە زیاترە کە تەنها ئەسترازێنیکایان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا مانۆڕی دەستپێكردووە، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت، هێزی ئەتۆمیی بەریتانیا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.…
Total
0
Share