سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە: لە ناوچەكانی خەلیفان پەكەكە تەقەی لە پێشمەرگە كردووە

سوپاسالاری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە نێوان ناوچه‌كانی خەلیفان و بێخمە، ژمارەیەک گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئەمڕۆ تەقەیان لە بازگەیەکی پێشمەرگە کردووە، هێزه‌كانی پێشمەرگەش ڕوبه‌ڕویان بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاگەیەندراوێكدا فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ نێوان خه‌لیفان و بێخمه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌یان له‌ بازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ كردوه”‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ڵامی ته‌قه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ زیان هه‌یه”‌.

پێشتر لە ڕۆژی 24ـی ئەم مانگەدا، سوپاسالاری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاندبوو لە ناوچەی چەرچلێ لە چیای مەتین، “هێزەکانی پەکەکە تەقەیان لە هێزێکی پێشمەرگە کرد، لەکاتێدا هێزەكەی پێشمەرگە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێکی خۆیان لەوێبوون”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بابەتی دواتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی كازمی و بایدن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو خۆڵبارینی سووك لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share