دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە بەباشی دەزانێت لەوبارەیەوە گوێبیستی ڕێنماییەكانی لایەنە تەندروستییەكان بن.

ماوەیەك لەمەوبەر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێكی بە واژووی 19 ئەندامی ئەنجومەنەكەوە دا بە ئەنجومەنی وەزیران، داوایانكردبوو هاوسەنگی لەنێوان موچە و دەوامی فەرمانبەران هەبێت و لەگەڵ ئەوەدا نەبوون دەوام ئاسایی بكرێتەوە.

لە نوێترین هەڵوێستیاندا و دوای نەمانی لێبڕینی موچە، ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێستا موچە لێبڕینی نەماوە و بەتەواوەتی دابەشدەكرێت، بەهۆی ئەوەی موچەی تەواو هەیە، دەبێت دەوامی ئاسایی تەواو بكرێت لەلایەن فەرمانبەرانەوە”.

بەڵام سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكراشیكرد، “ئێمە لە یاداشتەكەماندا یەك خاڵی دیكەشمان هەبوو، كە پێویستە ڕەچاوی تەندروستی خەڵك و پارێزگای سلێمانی بكرێت، بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكەوە”، بۆیە سەرەڕای پشتگیریكردنی لە ئاساییبوونەوەی دەوام، ڕایگەیاند، “بۆ ئەم حاڵەتی ئێستا هاتووەتە پێشەوە و ڤایرۆسەكە تەشەنەی سەندووە، دەبێت گوێبیستی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بین، كە دەوامی فەرمانبەران چی لێبكرێت”.

پێشتر بەهۆی لێبڕینی 21%ی موچەوە، دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی نۆرە و لە هەفتەیەكدا ڕۆژێك بۆ دوو ڕۆژ دەوامیان دەكرد، لەگەڵ ئەوەی حكومەت چەند مانگێك بوو داوای ئاساییبوونەوەی دەوامی دەكرد، بەڵام بڕیارەكە وەك خۆی جێبەجێنەكرابوو، دیار نییە دوای لابردنی لێبڕینی موچە، حكومەت فشار و بڕیاری دیكەی لەوبارەیەوە دەبێت، یان نا.

بابەتی پێشتر

ناسنامه‌ی بێسەروشوێنانی ڕووداوەكەی ئیجە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی بە یەکەمی هەرێم و پێنجەمی عێراق دەستنیشانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارۆچکەی مەخمور چۆن رزگارکرا؟

ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر ئازادکردنی شارۆچکەی مەخموردا تێدەپەڕێت و بەرپرسێکی یەکێتی وردەکارییەکەی باسدەکات. لیوا ئەیوب، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری…
Total
0
Share