وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لە هەولێر، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێرلە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماری ڕووداوەکانی هاتوچۆی لە ڕۆژانی جەژندا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لەو ماوەیەدا 25 کەسی بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ برینداربوون.