ئەمریکا 155 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەداتە عێراق

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەردەوامیی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق ئاشکراکرد و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمریکا بڕی 155 ملیۆن  دۆلار وەک هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی عێراق دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیە بۆ هاوکاریی مرۆییە بۆ گەلی عێراق و پەنابەرانی عێراقی لەناوچەکە.

ئاشکراشیکردووە، کۆی ئەو بڕەپارەیەی لەساڵی 2021دا وەک هاوکاری لەلایەن ئەمریکاوە دراوە بە عێراق، بە هاوکارییەکانی وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، هەروەها بەو بڕە هاوکارییەی ئێستا بڕیاری لیدراوە، دەگاتە 200 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ئەو هاوکارییانەی ئەمریکا بە عێراقی پێشکەشکردووە لەدوای ساڵی 2014وە دەگاتە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار.

ئەو هاوکارییە داراییەی ئەمریکا بۆ دابینکردنی شوێنی مانەوە، چاودێریی تەندروستی، هاوکاریی خۆراک و کەلوپەل، گەیاندنی خزمەتگوزاریی ئاو، خەرجیی تەندروستی و چەند لایەنێکی دیکە دەگرێتەوە لەهەموو عێراقدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەشکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ئەمریکا سەرەکیترین هاوکار و پاڵپشتی عێراقە لەڕووی هاوکاریی مرۆییەوە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا بە بۆردومانێك پەیامێكی بۆ تاڵیبان نارد

بابەتی دواتر

كەركوك.. یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كەڕووی ڕەش تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

بەراورد بە رۆژانی رابردوو، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی، بەجۆرێک 100 دۆلار بە 158 هەزار و…
Total
0
Share