نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردووە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئاشكرایدەكات، له ‌ماوه‌ی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، نزیكه‌ی 85هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیان كردووه‌.

له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌ بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، “به‌ پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌ تۆماركراوه‌كان ، له‌ 15 تا 23 ئه‌م مانگه‌ نزیكه‌ی 85 هه‌زار گه‌شتیار، له‌ بازگه‌ و ده‌روازه‌ی سنووری و فڕۆكه‌خانه‌وه‌ گه‌شته‌كانیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامداوه‌ و زۆرینه‌یان گه‌شتیاری شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقن”.

باسلەوەشكراوە، “دواین ژماره‌ی گه‌شتیارانی هاتو بۆ پارێزگای سلێمانی، تا ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و كاته‌ ده‌بێته‌ هه‌ژماری كۆتایی سه‌ردانیكه‌ران و له‌ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه”‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی سوپاسی خاوه‌نكار و مۆڵه‌ته‌ گه‌شتیارییه‌كان و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان و ته‌واوی یه‌كه‌ كارگێڕیه‌كانی كردووه‌ و ڕایگەیاندووە، “سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ به‌رچاوه‌، توانیان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆرباش و ئارام ، پێشوازیی له‌ میوانه‌كان بكه‌ن”.

بابەتی پێشتر

كۆشكی سپی تەوەرەكانی كۆبوونەوەی نێوان كازمی و بایدنی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

ئەمریكا بە بۆردومانێك پەیامێكی بۆ تاڵیبان نارد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران…
Total
0
Share