ئەندازیارێك لەكاتی ڕزگاركردنی كوڕەكەیدا لە زێی بچوك خنكا

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندازیارێك لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاکردنی کوڕەکەی لە زێی بچوكدا خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ع . س . ٲ ) لە دایکبوی ساڵی 1973، كە دانیشتوی قەڵادزێیە و پیشەی ئەندازیارە لە فەرمانگەی کارەبای قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانە”.

باسلەوەشكراوە، “بەوتەی کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە لە (هەڵاوێژە) لەکاتێکدا خنکاوە منداڵەکەی کە تەمەنی 14 ساڵە مەلەی کردووە، کاتێکیش ژیانی کەوتووەتە مەترسیەوە، باوکی بە جلی ئاسایی دەستبەجێ چووەتە ناو ئاوەکە بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی، بەڵام دواتر نەخۆی بۆ ڕزگارکراوە و نە منداڵەکەی، بۆیە دەستبەجێ خنکاوە، بەڵام منداڵەکەی لەلایەن برای هاوڵاتیە خنکاوەکە ڕزگار کراوە کە دەکاتە مامی منداڵەکە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و هێزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە ئەو شوێنە و تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی دەكەین

سەرۆكی یەكێتی نیگەرانی لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەردەبرێت و دەڵێت، پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ فرۆشیاران سەبارەت بە مانگی رەمەزان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە فرۆشیاران ئاگاداردەکاتەوە، لە مانگی رەمەزاندا ئەو خواردنانەی دەیفرۆشن چەند زانیارییەکیان لەسەر بێت. بەپێی…
Total
0
Share