مێردمنداڵێک لە ڕووباری سیروان خنکا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، گەنجێك لەكاتی مەلەكردن لە ڕووباری سیروان خنكاوە.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (مەهدی عەباس ئەکرەم ) لەدایکبووی ساڵی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، کە لە ئاوی ڕووباری سیروان خنكابوو” .

باسی لەوەشكردووە، “بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتوی بەغدادە و بەسەردان هاتووەتە قەزای کەلار ئێوارەی ئەمڕۆش بەمەبەستی گەشت لەگەڵ کەسوکارەكەی چونەتە سەر ڕووباری سیروان و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە” .

ڕونیشیكردووەتەوە، “لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە،…
Total
0
Share