قسەی عەلی حەمەساڵح لەبارەی هەوڵی كەمكردنەوەی قاچاخچێتی

عەلی حەمەساڵح لەبارەی هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی قاچاخچێتی لە مەرزەكان دەڵێت، “ھیوادارم بە کردار ڕایبگرن”، ئاشكراشیكردووە، قاچاخچێتی لە باشماخ كەمیكردووە.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “دوو ساڵ بە بەردەوامی باسی قاچاخیمان دەکرد، ڕەتیاندەکردەوە، ئێستا خۆیان وەک تاوان باسی دەکەن”، پەرلەمانتارەكە دەڵێت، “ھیوادارم بە کردار ڕایبگرن”.

دواتر عەلی حەمەساڵح كۆمێنتی لەسەر پۆستەكەی خۆی كردووە و دەڵێت، “ئێستا فڕۆکەخانە باشە (مەبەستی فرۆكەخانەی سلێمانییە)، دوێنێ شەو بەدواداچوونم کرد، باشماخیش کەمی کردووە، بەڵام تەواو ڕانەگیراوە”.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان پێشیوایە، “ئێستا ناتوانین حوکمی تەواو بدەین، بەڵكو دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە”.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن: پێدەچێت ئەم گەڕەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا كۆتا گەڕ بێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر تۆمەتبارێك بە سێ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share