بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گەسی شکار دادەخات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ پێنجشەمە بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت گەسی شکاری لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی داخست”.
باسی لەوەشكردووە، “بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی سلێمانی، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران ڕوبەڕوی ڕێکای یاسایی دەکاتەوە”.
قائیمقامییەتی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەكات، “لهكاتی ههبوونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به قایٔیمقامیهتی سلێمانی و لیژنه هاوبهشهكان، پهیوهندی به مۆبایلی ژماره (07708677777)ـهوه بكهن”.
پێشتریش لیژنەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئەو خواردنگەیان بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانەوە داخستبوو.