هەڵکشانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تەندروستیی سلێمانی ناچار بە دەرکردنی ڕێنمایی نوێ دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی نوێی خۆپارێزیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و ڕایگەیاندووە ڕۆژ بە ڕۆژ ئامارەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەراورد بە چەند هەفتەی ڕابردوو ئامارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەپێی پێشبینیەکانی پزیشکان و نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەداهاتوودا زیاتر بەرزدەبێتەوە”.

تەندروستیی سلێمانی داواش لەهاوڵاتییان دەکات پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکان.

ڕێنماییەکانی تەندروستیی سلێمانی:

1. بەکارهێنانی ڤاکسین کە لە ئێستادا هەموو جۆرەکانی بەردەستن.

2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماک.

3.خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

4.گرنگیدان بە دەستشتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست و جل و بەرگ.

5.مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو.. 255 كەس سەردانی فریاكەوتنی سلێمانییان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 24 ڕابردووی سەردانکردنی ‏هەوڵاتییانی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بڵاوکردەوە، 255 کەس سەردانیان…
Total
0
Share