والی بەغدادی داعش دەستگیركرا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكدا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە والی بەغدادی داعش دەستگیربكەن، ویستوویەتی كردەوەی تیرۆریستی لە پایتەختی عێراق ئەنجامبدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، “لە ئۆپراسیۆنێكی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و هێزە ئەمنییەكاندا، دوای كۆكردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری، توانیویانە والی بەغدادی داعش دەستگیربكەن”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “والیەكەی داعش دانیناوە بەوەی پێشتر ئەمیری گشتیی (شام، ڕەققە، سەڵاحەدین و بەغداد) بووە و چەندین كردەوەی تیرۆرستی دژی هاوڵاتیانی سڤیل و هێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەشكردووە، ئەو سەركردەیەی داعش پلانی هێرشكردنە سەر بەغدادی داڕشتبوو، بەڵام هێزە ئەمنییەكان پێش ئەنجامدانی، شكستیان پێهێنا و دەستگیریانكرد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 12 دەکاتەوە

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share