چێڵسی لەناو دەریای گواستنەوەکاندا نوقم بووە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە چەندین لاوە دەستی بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی یاریزانان کردووە، بەڕێوەبەرانی یانە بەهەر نرخ و شێوازێک بێت دەیانەوێت خواستەکانی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر جێبەجێبکەن.

ماڵپەڕی “ئەتلەتیک” لەبارەی گواستنەوەکانی چێڵسییەوە نوسیویەتی، “ئەگەر پاڵەوانی ئەوروپا بیت، واتای ئەوەنییە دەبێت پاڵی لێبدەیتەوە و پشوو وەربگریت، ئەم ڕێسایەش بەسەر ستافی هونەری و وەرزشیی چێڵسیدا جێبەجێ بووە و لەهەموو لایەکەوە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی یاریزانان دەستپێکردووە، بەشێوەیەک سەرقاڵن كە وادەردەکەوێت لەنێو دەریای میرکاتۆدا نغرۆبوون”.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، لە پێگەی هێرشبەری ژمارە (9)، ئۆلیڤی جیروۆی فەرەنسییان لەدەستداوە، هێشتا تۆماس توخێل پێیوایە پێکهاتەکەی پێویستی بە یاریزانێکی گەورەیە، داواکراوی سەرەکی بریتیبووە لە هالاند، لوکاکۆ، هاری کەین، بەڵام سیانەی ناوبراو گواستنەوەیان ئاڵۆزبووە، بەپلەیەکی لاوازتریش خواستیان لەسەر دانی ئینگز (ساوسهامپتن)، ساسا کالادزیچ (شتوتگارت) بووە، بەڵام ئەم دوو ناوە کاتێک هەوڵیان بۆ دەدرێت کە بەتەواوی لە سێ داواکراوی سەرەکی بێهیوابووبن.

لە هێڵەکانی دیکە، خەونی گەورەیان دیکلاین ڕایسی ئەستێرەی یانەی وێستهامە، بەڵام نرخی یاریزانەکە بەرزە و لێرەدا ناوی تامی ئەبراهام هاتووەتە ناو هاوکێشەکەوە، لە بەرامبەردا ڕەنگە وێستهام خواستی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر ڕەشئەسمەرەکە نیشانبدات.

لە هێڵی بەرگریشدا بەدوای سەنتەری بەرگری و بەرگری باڵی ڕاستدا دەگەڕێن، چاویان لەسەر نیکلاس سولی (بایرن میونشن)، ئاداما تراوری-یە (وڵڤەرهامپتن)، تەنانەت کاریان لەسەر گواستنەوەی ئاوریلیان چوامینی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مۆناکۆ کردووە، کە تەمەنی 21 ساڵە و وەرزی ڕابردوو یەکێکبووە لە باشترینەکانی خولی فەرەنسا.

ئەتلەتیک نوسیویەتی، چێڵسی نغرۆی گواستنەوەکان بووە، وەرزی داهاتوو بەپێکهاتەیەکی بەهێزەوە نەبێت توخێل دەستبەکار ناکاتەوە.

بابەتی پێشتر

کومان لیستێکی خستووەتە بەردەم لاپۆرتا: ئەمانەم ناوێت

بابەتی دواتر

گەڕانەوە و کۆتا بڕیار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share