خۆپیشاندانەکانی خوزستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

خۆپیشاندان بۆ داواکردنی ئاو و خزمەتگوزاری لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای خوزستان بەردەوامە، تا ئیستا خۆپیشاندەرێک کوژراوە و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون.

ئومێد سەبری پور، سەرپەرشتیاری شارۆچکەی شادگان لە پارێزگای خوزستان ڕایگەیاندووە، “گەنجێکی 30 ساڵ لە ئەنجامی ڕوبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراوە”.

کوژرانی خۆپیشاندەرەکە بۆچوونی جیاوازی لەناو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستکردووە، حکومەت دەڵێت خەڵکانێک بۆ تێکدانی ئەمنیەتی ناوچەکە خۆپیشاندەرەکەیان کوشتووە، خۆپیشاندەرانیش بەڵگەی ڤیدیۆیی بڵاودەکەنەوە، لەسەر تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکان.

ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندەران لە پارێزگای خوزستان لە دژی کەمئاوی و خزمەتگوزاری و بڕانی کارەبا خۆپیشاندان دەکەن، لە هەموو خۆپیشاندانەکانی ئەو ناوچەیەشدا، کە بەشێکیان عەرەبن، حکومەت ئەو تۆمەتە دەخاتە پاڵیان کە بە دەستی دەرەکی دەجوڵێنەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیکەی کوشندە دەدات

بابەتی دواتر

شاندێکی حکومەتی تورکیا بۆ چارەسەری کێشەی ئاو سەردانی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share