سوپای تورکیا لە باکوری کوردستانیش ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردووە

لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمدا، لە باکوری کوردستانیش لە پارێزگاکانی ماردین و شرناخ ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنەکە چەند ڕۆژێکە لە ناوچەکانی ئۆمرەلی و میدیات لە ماردین و ناوچەی ئیدیلی لە شرناخ دەستیپێکردووە.

سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەی دژی لایەنگرانی پەکەکە لە باکوری کوردستان دەستپێکردووە و لە شرناخ لە گوندەکانی قالار و میدیهە سوپا جوڵەی پێکراوە.

لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەدا پارێزگای جولەمێرگیش لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە ئەمڕۆوە تا کۆتای ئەم مانگە هەموو گردبوونەوە و خۆپیشاندان و چالاکییەکی قەدەغەکردووە.

قەدەغەی خۆپیشاندان یان گردبوونەوە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە جولەمێرگ دەستیپێکردووە و ماوەی 15 ڕۆژ بووە، بەڵام دواتر کرایە مانگێک.

سوپای تورکیا جگە لە باکور و باشوری کوردستان، لە ڕۆژائاوای کوردستانیش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی گوندە کوردنیشنەکان، پێشتر هەسەدە لەبارەی بەردەوامی بۆردومانەکەوە هۆشداری دابووە وڵاتانی جیهان.

بابەتی پێشتر

گۆڕی بە کۆمەڵ یان هەڵدانەوەی گۆڕستانی شەهیدانی عەفرین؟

بابەتی دواتر

ژن و پیاوێک بە زیاتر لە پێنج هەزار دۆلاری دزراوەوە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share