خورماتوو.. تەقینەوەی بۆمبێك لەكاتی دانانیدا دوو برینداری لێكەوتەوە

لەكاتی دانانیدا بۆمبێكی چێندراو بە دوو كەسدا تەقییەوە و بەهۆیەوە برینداربوون كە پیشەیان كارمەندی چێشتخانەیە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خورماتوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، كاتژمێر 08:30 خولەكی ئەمشەو لە کاتی چاندنی بۆمبی چێنراو لەلایەن دوو گەنجەوە لە نزیک چەمی ناسراو بە (شۆراوی حەمەغەریب) بۆمبەکە بە خۆیاندا تەقییەوە و بووە هۆی برینداربوونیان.

وتیشی، “تۆمەتباران بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو كراون”.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد، هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ص.ع.ع.) دانیشتووی زگلبانە و (ٲ.ح.ع.) دانیشتووی حلێوە بە ڕەگەز عەرەبن و پیشەیان گارسۆنە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی خورماتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له ‌سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین…
Total
0
Share