قوباد تاڵەبانی: نابێت دەزگا ئەمنییەكان دەست لە كاروباری سیاسی وەربدەن

قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی ئەمنی

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نابێت دەزگا ئەمنییەكان دەست لە كاروباری سیاسی وەربدەن و دڵنیایش دەدات لەوەی ھاوكاریان دە‌بێت لە‌ ڕاپە‌ڕاندنی كارە‌كانیان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بە یاوەری سەرۆكی دەزگای زانیاری و بە‌ڕێوەبە‌ری دژە تیرۆر، سەردانی دەزگای ئاسایشی گشتیی هەرێمی كرد و لەگەڵ د. خە‌سرە‌و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی گشتیی هەرێم و سە‌رجە‌م بە‌ڕێوەبە‌رانی ئاسایش‌ لەبارەی پرسە ھە‌نووكە‌ییە‌كان گفتوگۆیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی، هەریەك لە مامۆستا ئەژی ئەمین وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وە‌ك بە‌ڕێوەبە‌ری دژە‌ تیرۆر، بەفەرمی بە لێپرسراوانی ئاسایش ناساند، باسی لەوەشكرد ئەو بەرپرسیارێتییە نوێیەی وەریانگرتووە ئەركە لەسەرشانیان و جێگەی هیوا و متمانەشن بۆ جێبەجێكردنی.

قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە، ئەركی ئاسایشە ڕێگربن لە ڕوودانی تاوان و هەماهەنگیكردن لە‌ نێوان دەزگا ئەمنییەكانی دیكە لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندی كار و ئە‌ركی هەریەك لەو دەزگایانە.

جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە نابێت دەزگا ئەمنییەكان دەست لە كاروباری سیاسی وەربدەن و ئەركی ئەوان پاراستنی ئۆقرەیی و سەروماڵی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ئارامییە.

قوباد تاڵەبانی بەشدارانی كۆبوونەوەكەی دڵنیاكردنەوە لەوەی ھاوكاریان دە‌بێت لە‌ راپە‌ڕاندنی كارە‌كانیان و چاوە‌ڕێی كاری باشتریان لێدە‌كات.

بابەتی پێشتر

لە عێراق بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

بابەتی دواتر

حەریری پێكهاتەیەكی حكومی بە 24 وەزیرەوە ڕادەستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share