زیندانیەک لە چاکسازیی دهۆک گیانیلەدەستدا

دوای حەوت ڕۆژ مانەوەی لە زیندانی گەورەی چاكسازیی دهۆك، زیندانییەك گیانیلەدەستدا و كەسوكارەكەشی سكاڵا تۆماردەكەن.

عامر حەمید، برای ئەو زیندانیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادارکراینەوە، کە تەرمی براکەمان لە پزیشکی دادی دهۆکە، لە کاتێکدا بڕیاربوو ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادبکرێت و هەموو ڕێکارەکانی کەفالەتەكەشیمان تەواوکردبوو”.

وتیشی، “بەهزادی برام كە تەمەنی 40 ساڵان بوو، ماوەی هەفتەیەکە لەسەر ئیفادەی کەسێک کە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە لەسەر بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە”.

باسی لەوەشكرد، سبەینێ دەچێتە دادگا و سکاڵا لەسەر بەرێوەبەری چاکسازیی گەوران لە دهۆک تۆمار دەکات، بەهۆی ئەوەی براکەی پێشتر نەخۆشی تەنگەنەفەسی هەبووە و چاکسازیی گەورانی دهۆکیش خەمساردبوون لە پاراستنی لە کاتێکدا پێشتر زانیویانە براکەی ئەو نەخۆشییەی هەیە.

بابەتی پێشتر

فاو هۆشداری لە زیادبوونی برسێتی لە جیهاندا دەدات

بابەتی دواتر

ئەمریكا نیو ملیار ڤاكسینی كۆرۆنا بەژمارەیەك وڵات دەبەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. کەسێک دوا ئەوەی کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە…
Total
0
Share