لە هەولێر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکران، كه‌ كاریان هاورده‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ربوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، “له‌به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنبڕكردن و نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دوای به‌دواداچونێكی ورد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر له ‌چالاكیه‌كدا توانرا باندێكی بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیربكەین”.

ئاماژەبەوەشكراوە، “ئه‌و بانده‌ پێكهاتووه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (ڕ، ن، ت) و (ك، ب، م) كه‌ كاریان هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ربوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و دواتر ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی 15 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستاڵ”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی مادده‌ 25ی یاسای مادده‌هۆشبه‌ركان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كراون”.

بابەتی پێشتر

وەفدێكی باڵای ئەمریكا سەردانی ڕەقە دەكات

بابەتی دواتر

فاو هۆشداری لە زیادبوونی برسێتی لە جیهاندا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share