نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە داواكارییەكی لە ئێران هەیە

باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ئاشكرایدەكات، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان داوایكردووه‌، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، ئێران ئاسایشی عێراق بپارێزێت.

ئیرەج مه‌سجدی، بە ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، ڕاگه‌یاندووە، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ جینین هینس پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكاندا تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی عێراقیانكردووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “پلاسخارت پرسیاری په‌یوه‌ندی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و حكومه‌تی ئێستای عێراقی كردووه‌، منیش پێم ڕاگه‌یاندووە، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداد و تاران زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چێت”.

مەسجدی ئاشكراشیكردووە، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان داوایكردووه‌، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، ئێران ئاسایشی عێراق بپارێزێت.

لەبەرامبەریشدا باڵیۆزی ئێران به‌ پلاسخارتی وتووە‌، “هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، ده‌ستله‌كاروباری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وه‌رده‌ده‌ن، ده‌بێت سه‌روه‌ری عێراق بپارێزرێت”.

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم هەڵكشا

بابەتی دواتر

جەست فۆنتەین.. باشترین گۆڵکاری مێژووی مۆندیال

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share