وەزیری شەهیدان: مینحەی بەشێك لە زیندانیانی سیاسی بەردەوام دەبێت

عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان فۆتۆ: Social Media

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕایدەگەیەنێت، مینحەى ئەو زیندانیە سیاسییانەى هیچ موچەى تریان نییە بەردەوام دەبێت.

عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنى بژێوى ژیان و گوزەرانى زیندانیانى سیاسى ئەوانەى تەنها (لە مینحەى زیندانیانى سیاسى) سودمەندن و هیچ موچەى تریان نییە و بەهیچ شێوەیەکى تر سودمەندنین لە داهات و گەنجینەى حکومەت مینحەکانیان بەردەوام دەبێت.

وتیشی، بەپێی فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم خەرجکردنى مینحەى زیندانیانى سیاسى دواى ماوەى (١٠) ساڵ، ئەوانەى کە هیچ مووچەیەکى تریان نییە بەردەوام دەبێت.

وەزیری كاروباری شەهیدان مەرجی بەردەوامی ئەو مینحەیەشی ڕونكردەوە و دەڵێت، لەلایەن وەزارەتى کاروبارى شەهیدان بە هەماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی یاساى ژمارە (2)ى ساڵى 2020 (یاساى چاکسازى لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ماف و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان- عێراق) پێداچوونەوە بە لیستى ناوەکان دەکرێت و مەرجە پشتڕاستى شایستەبوونیان بکرێتەوە و کەسانى ناشایستە دیارى بکرێن تاکو کارى پێویست ئەنجامبدرێت بە ئامانجى بەدیهێنان و پەیڕەوکردنى دادپەروەرى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران…
Total
0
Share