قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت، لە هەڵمەتێكدا دەستگیركراوە بەسەر نیو تۆن دەرمانی خاو و 200 پارچە حەبی نایاساییدا كە تایبەت بە گەورەكردنی سنگ و سمت و قەڵەوكردنی لەشی ئافرەتان بەكاردەهێنرێت.
قایمقامیەتی قەزاكە ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قایمقامیەت و یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیرا بەسەر نیو تۆن دەرمانی خاو‌دا لەگەڵ پێنج هەزار قوتوی بەتاڵ و حەوت هەزار لەزگەی مارکەی (جاکوار Jacur) و حەوت هەزار بەرواری ئامادەکراودا که له سنوری قه‌زای سەیدسادق له‌لایه‌ن هاووڵاتیه‌که‌وه فڕێدرابوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌کانی قایمقامیه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مه به‌کارهێنان و کڕین و فرۆشتنی قه‌ده‌غه‌کرا.
دەشڵێت، لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەکانمان لەناو بازاڕ و پێشه‌نگاکانی پێداویستی پزیشکی و دوکانه‌کانی فرۆشتنی جوانکاری خانمان دەستگیرا بەسەر 200 قوت‌و و پارچه حه‌پی دیكەدا و سه‌رجه‌م فرۆشیارانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
ئەو بەرهەمە و هاوشێوه‌کانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردنی (سنگ و سمت و لەش) له خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ و خانمان و به‌بێ چاودێری و ڕێنمایی پزیشكی پسپۆر به‌کارده‌هێنرێت.
بەرهەمەكان هیچ پاڵپشتییەكی تەندروستی فەرمی نییە و بەشێوەیەکی قاچاغ لە نێو مەرزەکانەوە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان.