ژمارەیەك پەرلەمانتار: هیچ پاساوێك نەماوە بۆ مانەوەی لێبڕینی موچە

ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن، دوای هاتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ هەرێم، هیچ پاساوێک نەماوە بۆ مانەوەی لێبڕینی موچە.

ئەو پەرلەمانتارانە كە ژمارەیان 25 ئەندامی فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمانی كوردستانە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، “ئەم سەرەتایە دەنرخێنین و بەپێی ئەو زانیارییانەیشی كە لە بڕیارەكەدا هاتووە، ئەم بڕە پارەیە بۆ “موچە”ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت و نابێت خەرجكردنی بۆ هیچ بوارێكی دیكەبێت”.

هەروەها جەخت لە پێویستی پابەندبونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیی بە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەكەنەوە، كە ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان-ی تێدا جێگیركراوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەیان هاتووە، “كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەك چۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە”.

ڕاشیانگەیاندووە، “بۆیە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایەی موچە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت.”

ناوی پەرلەمانتارەكان:

1- مەم بورهان قانع.

2- رۆژان حەمەرەش.

3- عەلی حەمەساڵح.

4- هەورامان گەچێنەیی.

5- سەرچنار ئەحمەد.

6- محێدین حەسەن یوسف.

7- كاروان گەزنەیی.

8- شیرین ئەمین.

9- شادی نەوزاد.

10- شێركۆ جەودەت.

11- دیاری ئەنوەر.

12- لوقمان وەردی.

13- سەلمە فاتیح.

14- هەلز ئەحمەد محەمەد.

15- دابان محەمەد.

16- سیروان بابان.

17- ئاشنا عەبدوڵلا.

18- ئیسماعیل تەها سگیری.

19- شایان عەسكەری.

20- فەرید یعقوب ئیلیا.

21- ئەبوبەكر هەڵەدنی.

22- جەلال محەمەد.

23- هەژان حەسەن كوێستانی.

24- ڕزگار محەمەد.

25- شەمۆل ئاشتی سابیر.

بابەتی پێشتر

عێراق.. كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی هاتوو لە ئێرانەوە خەریكە دەگاتە سفر

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. لە دوو ڕووداوی شێلانی ئۆتۆمبیلدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share