وەرگەڕانی مینی پاسێك لە وان گیانلەدەستدانی 12 كۆچبەری لێكەوتەوە

مینی پاسەكە

وەرگەڕانی مینی پاسێکی هەڵگری كۆچبەران لە قەزایەكی سەر پارێزگای وان گیانیانلەدەستدانی 12 كۆچبەری لێكەوتەوە.

ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو لە نزیک ناوچەی یوماکلى-ی سەر بە قەزای مورادییە ڕوویداوە، مینی پاسەكەک بەهۆی ئەوەی زیاد لە توانای خۆی نەفەری هەڵگرتووە كە 65 نەفەر بووە هەروەها بەهۆی كەوتنەناو چاڵێكەوە، وەرگەڕاوە و لە ئاكامدا 12 کۆچبەر گیانیانلەدەستدا و 20ی دیکەش برینداربوون.

بەهۆی ڕووداوەکەوە مینی پاسەکە ئاگریگرت و دواتر لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوە کوژێنرایەوە.

20 كۆچبەرە بریندارەكەش لەدوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گواسترانەوە نەخۆشخانەکان و، تەرمەکانیش گواستراوە پزیشکی دادوەریی.

كۆچبەران، كە زۆرینەیان ئێرانی و ئەفغانی و پاكستانین، بەشێوەیەكی نیمچە بەردەوام بەپێ سنووری ئێران بەرەو توركیا دەبڕن، بەر لە گواستنەوەیان بەرەو شارەكانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

مەتین كوراباتیر، سەرۆكی سەنتەری توێژینەوەی پەناهەندە و كۆچ، كە بارەگاكەی لە ئەنقەرەیە، دەڵێت، كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو گەنجانەی دەیانەوێت ڕێی كۆچ بگرنەبەر.

لە حوزەیرانی 2020 زیاتر لە 60 كۆچبەر لە دەریاچەی وان گیانیانلەدەستدا دوای نقومبوونی بەلەمەكەیان.

س: ئەنادۆلۆ

بابەتی پێشتر

پۆیرێر ماگریگۆری دووچاری پێکانێکی قورس کرد و "تریلۆجی" لێبردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی 200 ملیار دینار لە بەغدادەوە ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share