حکومەت نزیکەی چوار ملیار دیناری بۆ پرۆژەی ئاوی دوکانی کۆن – سلێمانی تەرخانکرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم تەرخانکردنی سێ ملیار و 850 ملیۆن دیناری لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بۆ پرۆژەی ئاوی دوکانی کۆن – سلێمانی ئاشکراکرد.

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 3 ملیار و 850 ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دوكانی كۆن – سلێمانی، تەرخان كرد، پارەكەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بە قۆناغ خەرج دەكرێت.

ئەو بڕە پارەیە بەو مەرجە بۆ پرۆژەکە تەرخانکراوە، مانگانە تەنیا بڕی 200 تا 250 ملیۆن دینار لەو پارەیە بۆ پرۆژەكە خەرج بكرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.

بابەتی پێشتر

كونسوڵی ئه‌مریكا بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی: لە شاخەکان زیاتر بیری گەورەیی خەڵکی هەرێم دەکەم

بابەتی دواتر

هەڵكشانی ژمارەی دانیشتووان بووەتە هەڕەشە لەسەر مرۆڤایەتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share