لەبارەی دۆخی كارەباوە كازمی پەنجەی تۆمەت بۆ “هێزی خەیاڵپڵاو” ڕادەكێشێت

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەیە، كار لەسەر ئەوەدەكات عێراق نەگاتە خودتوانایی لە وزە و غازدا، بەهەموو شێوازێك هەوڵ بۆ ڕێگری ئەو هەوڵانە دەدات.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنە بەردەوامەكانی كەرتی كارەبا هەوڵی ڕێگیركردنە لە سەقامگیریی سیستمی كارەبا، بەتایبەت دوای كردنەوەی “دوو وێستگەی نوێ و گرنگ” لە زیقار و سەڵاحەدین.

كازمی، لەمیانەی سەردانێكیدا بۆ وەزارەتی كارەبا وتیشی، “هیچ چارەسەرێكی خێرا بۆ كێشەی كارەبا لەئارادانییە، بەڵام چارەسەر و ڕێوشوێن بە خێراترین توانای بەردەست دادەنێنین و وزەی هەردوو كەرتی بەرهەمهێنان و دابەشكردن زیندوودەكەینەوە لەپێناو دانانی چارەسەر، تا هاوڵاتی هەست بە ئەنجامی ئەرێنی بكات”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی وت، “هێزی خەیاڵپڵاو هەیە كار لەسەر ئەوەكات عێراق نەگاتە خودتوانایی لە وزە و غازدا، هەوڵی ڕێگریكردن لەو هەوڵانە دەدات بەهەموو شێوازێك”.

كازمی خراپیی دۆخی كارەبا لەسەر كابینەكەی خۆی لادەبات، ڕایگەیاند، “ئەوەی دەیەوێت بەرپەرسیارێتی ئەو وێرانكارییە بخاتە ئەستۆی حكومەتی ئێستا، پێویستە بەخۆی و یادەوەرییدا بچێتەوە، وێرانكاری و گەندەڵی لە سەرجەم كەرتەكاندا بڵاون، كەرتی وزە دیارترینی بوو”.

“لە ساڵی 2003وە عێراق نزیكەی 80 ملیار دۆلاری لە كەرتی كارەبادا خەرجكردووە، بەڵام گەندەڵی بەربەستێكی بەهێزە لەبەردەم فەراهەمكردنی وزە بۆ خەڵك بەشێوەیەكی سەقامگیر، ئەمەش خەرجییەكی ناماقوڵە بەبێ ئەوەی بگاتە چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكە”، وەك ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، “كاركردنمان لەسەر كەرتی وزە و پەرەپێدانی ناوەستێت، كار لەسەر پلانی ستراتیژی و دامەزراندنی دەكەین بەپێی هەڵسەنگاندنی لۆژیكی، بۆ درێژەدان بە كارەبا وەك خزمەتگوزارییەكی بەردەوام بۆ هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

سیتی لە کەینەوە ڕوویکردووەتە گریزمان

بابەتی دواتر

100 ملیۆن و دوو یاریزان سەرۆکی تۆتنهام تێردەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکات بۆ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان تایبەت بە…
Total
0
Share