حكومەتی دوبەی بەشانازییەوە: تەنها 40 خولەكمان پێچوو

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە بەندەرێكی دوبەی ئاگر لە كەشتییەكی بارهەڵگر كەوتەوە، حكومەتی دوبەی بە شانازییەوە باس لەوەدەكات “لەماوەیەكی پێوانەییدا ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە”.

شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەك لە كەشتییەكی بارهەڵگردا ڕوویدا، كە 130 كۆنتێنەری هەڵگرتبوو و لە بەندەری “جبل علی” لە دوبەی لەنگەری گرتبوو، بەو هۆیەوە ئاگر لە كەشتییەكە كەوتەوە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی دوبەی زانیاریی لەسەر مامەڵەی هێزەكانی بەرگریی شارستانی و لایەنەكانی دیكە بڵاوكردووەتەوە، لە تویتەرەوە و بەجۆرێك لە شانازییەوە نوسیویەتی، “تەنها 40 خولەك بۆ كوژاندنەوەی ئاگری گەشتییەكەی بەندەری جبل علی.. بێ بوونی هیچ بریندارێك”.

 

حكومەتی دوبەی مامەڵەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بە “ئاستبەرز” وەسفكردووە، بەوپێیەی هیچ قوربانییەك لە ڕووداوەكە نەكەوتووەتەوە و نەشیانهێشتووە جموجوڵ لە بەندەرەكە بوەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: ئەمریکا و ئێران کراوەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.…
Total
0
Share