لە داوانامەیەكدا 12 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشكی پارێزگای سەڵاحەدین، داوایان كرد سەرجەم هێزەكانی سەربە پارتەكان و گروپە چەكدارییەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین دەربكرێن.
عەكار جەبر خەلیل، پارێزگاری سەلاحەدین دوێنێ شەممە 17ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە 12 كەس لە دانیشتووانی شارۆچكەی فەرحاتییە-ی باشوورى پارێزگاكە ڕفێندراون و دواتریش تەرمی هەشت كەسیان دۆزراونەتەوە.
خەلیل لە بەیاننامەیەكدا ڕوونیشیكردەوە، ڕفاندنەكە پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ڕوویداوە و ڕفێندراوان بۆ شوێنێكی نادیار براون.
ئاشكراشیكرد، “پاش تەنها یەك كاتژمێر تەرمی هەشت كەسیان دۆزرانەوە كە بە گولە لە ناوچەی سەر و سنگیان كوژرابوون، تائێستاش چارەنووسی چوار ڕفێندراوی دیكەیان نادیارە”.
بەپێی وتەی پارێزگاری سەلاحەدین پەنجەی تۆمەت بۆ “لایەنی ناسراو كە لەسەر زەمینی ناوچەكەدان” درێژ دەكرێت و ڕوونیشیدەكاتەوە كە “كوشتنەكان لە ناوچەیەكی نێوان یەكەیەكی حەشدی شەعبی و فەوجی مغاویری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدراون”.
بەپێی زانیارییەكانیش ڕفێندراوەكان “لە یەك پێكهاتە و یەك هۆز و هەمان گوندن”.
لەسەر ڕوداوەكە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەرپرسانی ئەمنیی ناوچەكە ڕەوانەی لێكۆڵینەوە بكرێن “بەهۆی كەمتەرخەمییان لە ئەركە ئەمنییەكانیاندا”.
لای خۆشیەوە دوێنی شەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی “تاوانە قێزەونەكە”ی كرد و دووپاتیكردەوە، ئەوەی ڕودەدات هەوڵە بۆ تێكدانی ئاسایشی پارێزگاكە.
هەر لەسەر ڕوداوەكە وتەبێژێك بەناوی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا وتی، “پهلاماره تیرۆرستییه ترسنۆکانهکه” پێویستی یهکخستنی ههوڵهکان و ئاڕاستهکردنی بۆ قهڵاچۆکردنی توندوتیژی و تیرۆر دووپاتدەكاتەوە که ئهیهوێ ئارامی و ئاسایشی وڵات تێکبدات.
بە چەند كاتژمێرێك بەر لە ڕفاندنەكە ناوچەی سەید غەریب-ی نزیك لە قەزای دوجێل لە باكووری بەغداد ڕوبەڕووی هێرشێكی چەكدارانی داعش بوەوە و بەهۆیەوە چەكدارێكی حەشدی شەعبی سەر گروپی عەسائیب ئەهل حەق كوژرا.
مستەفا كازمی بەرەبەیان خۆی گەیاندە پارێزگاكە
مستەفا كازمی گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین و دەستی بە كۆبوونەوە كرد لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاكە، مەبەستی سەردانەكەشی لێكۆڵینەوەیە لەو ڕوداوەی دوێنێ شەممە ڕویدا و هەشت هاوڵاتی كوژران.
ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم نوسنگەی سەرۆكوەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین، لە شاندەكەدا هەریەك لە وەزیری بەرگری و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و بەرپرسە ئەمنییەكان هەن”.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە و ڕایگەیاندووە، چونی بۆ ئەو پارێزگایە بۆ ئەوەیە جەخت لەسەر ئەوە بكاتەوە دەوڵەت هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە هاوڵاتییان و ڕوكنەكانی یاسا جێگیر بكات، بەتایبەت پاش ئەو تاوانە قێزەونەی كە لەمدواییانە لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕویداوە”.
لە پەیامێكیشیدا بۆ هاوڵاتییانی پارێزگاكە كازمی وتویەتی، “دەوڵەت دەتانپارێزێت، بڕوای هێزە چەكدارەكان دەبێت لە دەوری هاوڵاتییان و یاسادا بخولێتەوە، نەك هیچ كەس و لایەنێكی دیكە”.
دوێنێ شەممە 17ی تشرینی یەكەم عەكار جەبر خەلیل، پارێزگاری سەلاحەدین ڕایگەیاند، لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە 12 كەس لە دانیشتووانی شارۆچكەی فرحاتییە-ی باشوورى پارێزگاكە ڕفێندراون و دواتریش تەرمی هەشت كەسیان دۆزراونەتەوە.
خەلیل لە بەیاننامەیەكدا ڕوونیشیكردەوە، ڕفاندنەكە پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ڕوویداوە و ڕفێندراوان بۆ شوێنێكی نادیار براون.
ئەوەشی وت، “پاش تەنها یەك كاتژمێر تەرمی هەشت كەسیان دۆزرانەوە كە بە گولە لە ناوچەی سەر و سنگیان كوژرابوون، تائێستاش چارەنووسی چوار ڕفێندراوی دیكەیان نادیارە”.
دواتر كازمی سەردانی پرسەی قوربانییەكان كرد و لە پارێزگاكەش هەڵمەتێكی فراوانی ئەمنی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستی پێكردووە.