لە شەش مانگدا 71 دەزگا و ڕۆژنامەنوس پێشێلكارییان بەرامبەر ئەنجامدراوە

زۆرترین پێشێلكاری لە هەولێر بووە

سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 71 دەزگا و ڕۆژنامەنوس پێشێلكارییان بەرامبەر ئەنجامدراوە.

ئاشكراكردنی ئەو ژمارەیە لەمیانەی ڕاگەیاندنی ئامارێك بوو كە لەلایەن سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان و لیژنەی داكۆكی لە ڕۆژنامەنوسان ئامادەكرابوو و بەپێی ناوەرۆكەكەی لەو ماوەیەدا 31 حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر 71 دەزگا و ڕۆژنامەنوس كراون.

پێشێلكارییەكان بریتی بوون لە (دەستگیركردن حەوت حاڵەت، ڕێگەنەدان بە ڕوماڵ و جیاكاری 14، هێرش و سوكایەتی حەوت، لێدان دوو و داخستنی نوسینگە و كەناڵ یەك حاڵەت).

هەر بەپێی ئامارەكە، حەوت حاڵەتەكەی دەستگیركردن بەرامبەر 13 ڕۆژنامەنوس ئەنجامدراوە، ڕێگەنەدان بەڕوماڵ و جیاكاری 28 ڕۆژنامەنوس، هێرش و سوكایەتی بەرامبەر 26 ڕۆژنامەنوس بوون.

سەندیكای ڕۆژنامەنوسان ئاشكراشیكرد، لەكۆی 31 حاڵەتەكەی پێشێلكاری زۆرترینیان لە هەولێر بووە بە 11 حاڵەت، دوای ئەویش، (كەركوك هەشت، سلێمانی شەش، دهۆك دوو، هەڵەبجە یەك، موسڵ یەك، شەنگال یەك و ڕۆژئاوای كوردستان یەك حاڵەت) بوون.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: پێویستە پەیوەندیی نێوان حکومەت و پەرلەمان لەسەر بنەمای ڕێز بێت

بابەتی دواتر

دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن لە باخەكانی سیتەك دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە دابەزی

نوێنەری چاودێریی بازرگانی لە قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. شوان حەسەن نوێنەری…
Total
0
Share