گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا زیاتر لە 700هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە.

عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ زیاتر لە 700 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە و لەو ڕێژەیەش 85% -ی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە .

ئاماژەی بەوەشكرد، “ڕێژەی گەشتیارانی هاتوو لە بازگە و دەروازەی سنووری و فڕۆکەخانەوە لە شەش مانگی پێشوو ئاستێکی باشی تۆمارکردوە و هەروەک داهاتی ئەو کەرتەك چەندین خاوەنکاری لە ئیفلاس بوون و بێکاری پاراستووە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بوژانەوەی بازاڕ بە گشتی” .

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی هۆکاری سەردانیکردن و هەڵبژاردنی سلێمانی لەلایەن گەشتیارانەوە بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندەوە لەوانەش، “سەقامگیریی ئەمنی و سروشتی جوان و لەباریی هاوینە هەوار و سەیرانگاکان و کێبڕکی دابەزاندنی نرخ و بوونی ژماریەک مۆڵی گەورە و زۆری ژمارەی خاوەن مۆڵەتە گەشتیاریەکان و هەروەها ڕێزگرتنی میوانان دەبینێتەوە “.

عەلی رەئوف، پێشبینی ئەوەش دەکات، شەش مانگی ئایندە، ئەگەر باردۆخی تەندروستی و بە تایبەت کۆرۆنا جێگیر بێت، گەشتیارێکی زیاتر ڕووبکاتە پارێزگای سلێمانی .

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 77 دۆلاریشی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی موچەی بەشێوەی چەک دەستپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە گۆڕدرا

خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیە گۆڕانی بەسەرداهات و ڕۆژی پێنجشەممە چەند فەرمانگەیەكی دیكە مووچەی مانگی ڕابردوو وەردەگرن بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share