ئاسایشی شارەزوور ئاشکرایکرد، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ٣٠ کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و لەو ژمارەیەش 18 کەسیان یەکلایی بۆتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “لەو 30 کەسەی دەستگیرکراون، دۆسییەی 18bکەسیان یەکلایی بۆتەوە و 12 کەسیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت”.
ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرایدەکات، “ئاسایشی شارەزوور بڕی ٩ کیلۆگرام تریاکی دەستبەسەرداگرتووە و نزیکەی 7 کیلۆگرام ماددەی ئهمڤیتامین و بڕێك له حهبی فهلكراوی جۆراوجۆر، دەستی بەسەردا گیراوە.
هاوکات 9 تۆمەتباری دیکەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ساڵی ڕابردوو دەستگیرکراون و له سهرهتای ئهمساڵدا لهلایهن دادگای تایبهتمەندەوە سزادراون.