لەم مانگەدا 11 چالاکوانی بادینان دادگایی دەکرێن

سەرۆك و دوو دادوەری دادگاكە گۆڕاون

بڕیارە لە ئەمڕۆوە دادگاییکردنی بەشێكی دیكە لە چالاکوانانی بادینان دەستپێبکات و تا کۆتایی ئەم مانگە 11 چالاکوانی دیکە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” دادگاییبکرێن.

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی تەمموز لە دادگای كەتنی دووی هەولێر دانیشتنی تایبەت بە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی دیكەی دەستگیركراوی بادینان بەڕێوەبچێت.

ئەو چالاکوانانەی ئەمڕۆ دادگایدەکرێن، (عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان كەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد)ن.

هاوکات بڕیارە لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگەشدا دانیشتنی دادگاییكردنی (مەسعود شنگالی، شیروان ئەمین، كارگەر عەباس عەلی و بەندەوار ئەیوب) بەڕێوەبچێت.

لە ڕۆژی 29ی ئەم مانگەش دانیشتنێکی دادگا بۆ دادگایکردنی ئومێد بەرۆشكی و مامۆستا بەدەل بەرواری بەڕێوەدەچێت.

كەسوكاری ئەو چالاكوانانانەی ئەمڕۆ دادگاییدەكرێن، لە ڕاگەیەندراوێكی بەپەلەدا بانگەوازێكیان ئاراستەی گشت فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمانی كوردستان، ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ، پارێزەران و چالاكوانان و خەڵكی مەدەنی كرد كە “لەكاتێکدا ڕێگری لە پارێزەران كراوە”، ئەوان لە دادگا ئامادەبن و بەرگری له چالاكوانان بكەن.

دادگایکردنی چالاکوانانی بادینان و تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراوە، کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەدواداهات و لەماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و یەکێتی ئەوروپا ڕەخنەی توندیان لە دادگاییکردنەکان گرت.

بابەتی پێشتر

بڕوخێ.. بڕانی كارەبا لە ئێران گەیشتە حاڵەتی وتنەوەی دروشم

بابەتی دواتر

بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان کێشی لەشیان دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share