چەكدارانی داعش درەنگانێكی شەوی ڕابردوو هێرشیانكردە سەر گوندێكی قەزای داقوق لە كەركوك و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەرپەرچدرانەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، چەكدارانی داعش درەنگانی شەوی ڕابردوو هێرشیانكردووەتە سەر گوندی حەسەن شەلال لە قەزای داقوق لە باشووری پارێزگای كەركوك، هێزە ئەمنییەكان و دانیشتوانی گوندەكە وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە.
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەكان، لە هێرشەكەدا ئەندامێكی پۆلیسی فیدراڵی و دوو هاوڵاتی گوندەكە برینداربوون.
دانیشتوانی گوندەكە ڕایانگەیاندووە، دوای هێرشەكە، بەفڕۆكە بۆردومانی چەكدارەكانی داعش كراوە.