ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە 40 ملیۆن كەس و چاكبووانی نەخۆشییەكەش لە 30 ملیۆن نزیكدەبنەوە.
بەپێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه ڕۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، تائێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) 39 ملیۆن و 801 هه‌زار و 900 كه‌س لە جیهاندا تووشی نەخۆشییەكە بوون.
هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەشی پاش توشبوونیان چاكبوونەوەتەوە تا ئێستا گەیشتووەتە، 29 ملیۆن و 790 هەزار و 121 كەس.
بەگوێرەی هەمان پێگە، بەهۆی نەخۆشییەكەوە تائێستا یەك ملیۆن و 112هەزار و 140كەس گیانیان لەدەستداوە.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا هه‌شت ملیۆن و 228 هه‌زار و 278 حاڵه‌تی توشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆماركراوه و 223 هه‌زار و 644 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.