دوو وەزیری هەرێم بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان بایكۆتی دەوامی كرد و ئەمڕۆش ناچێتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدادیش هەمان هەڵوێستی وەرگرتووە.

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوو ڕۆژە هەریەكە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا دەوامی وەزارەتەكانیان نەكردووە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی وتیشی، زیاتر لەوە، ئەو دوو وەزیرە ئەمڕۆ بەشداری كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانیش ناكەن و بایكۆتی دەكەن.

بایكۆتكردنی دەوام و كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران دوای ئەوە دێت، كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر پەرلەمانی كوردستان میوانداریی وەزیری دارایی و چەند وەزیر و بەرپرسێكی دیكەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، گفتوگۆ لەبارەی پرسەكانی دارایی و موچە و سامانە سروشتییەكان كرا، زۆرینەی فراكسیۆن و پەرلەمانتاران ڕەخنەیان لە بەردەوامیی لێبڕینی موچە و پرسەكانی تایبەت بە داهات و سامانی سروشتی گرت، بەشێكیش زۆری پرسیارەكانیش ئاراستەی وەزیری دارایی كرا.

خالید شوانیش یەكێك بوو لەو وەزیرانەی ئامادەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان بوو، كە نزیكەی 18 كاتژمیری خایاند، بەڵام هیچ بڕیارێكی لەبارەی پرسە گرنگەكان، بەتایبەت لێبڕینی موچە لێنەكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

كەنەدا.. بەهۆی بەرزیی پلەكانی گەرماوە 30 كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداری بایکۆتەکەی وەزیری دارایی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزی ئاڵتونی: لە ئامادەباشیداین بۆ هەر فەرمانێکی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی كەركوك

هێزی ئاڵتونی خراوەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوانەی شەوی ڕابردوو لە کەرکوک ڕوویاندا، فەرماندەی هێزەکەش دەڵێت، “چاوەڕێی…
Total
0
Share