بلینكن: 10 هەزار چەكداری داعش بەدەستبەسەری لای هەسەدە ماونەتەوە

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، 10 هەزار چەكداری داعش تائێستا بەدەستەبەری لە سەربازگەكانی ژێر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان و ئەو دۆخەش بە “ناپەسەند” ناودەبات.

ئەو وتانەی ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لەمیانەی وتەیەكدا بوو لە كۆبوونەوەی ڕۆما تایبەت بە نوێكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە دژایەتیكردنی داعش.

بلینكن وتیشی، “واشنتن درێژە بە هاندانی وڵاتان دەدات، لەنێوانیشیاندا ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانیان لەوانەی چونەتە پاڵ داعش بۆ ڕاهێنانەوە یان دادگایی كردنیان”.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پشتیوانیی دارایی بۆ ئەو ناوچانەی لە ڕێكخراوەكە ڕزگاركراون زیادبكرێت.

دەربارەی دۆخی سوریاش وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی، واشنتن 400 ملیۆن دۆلاری دیكە دەبەخشێت وەك هاوكاریی مرۆیی بۆ قوربانیانی قەیرانی سوریا.

كۆبوونەوەكە بۆ جەختكردنەوەیە لەو هەوڵانەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شكستپێهێنانی داعش ئەنجامیدەدات، هەروەها تاووتوێی بڵاوبوونەوەی ڕێكخراوەكە لە بەشێك لە ناوچەكانی ئەفریقا دەكات.

وەزیرانی دەرەوەی زیاتر لە 40 وڵات بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن، سەرەڕای ئەمینداری گشتیی ناتۆ و، نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا.

س: ئەلجزیرە

بابەتی پێشتر

گرژی دروستبووە.. هێزێكی ئاسایش لە چەمچەماڵ ڕێگری لە كاركردنی كۆمپانیایەكی غاز دەكات

بابەتی دواتر

عێراق ڕێگەنادات هەرێم دادگایەكی تایبەت بە داعشی هەبێت و كوردستانیش ناڕازییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share