كۆمپانیا چینییەكان گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراقن

کۆمپانیای نیشتمانیی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ڕیزبەندیی ناسنامەی ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی ئاشکراکرد، کە لە مانگی ئایاردا نەوتی عێراقیان کڕیوە، بەوپێیەش کۆمپانیا نەوتییەکانی چین گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراقن.

لە ئامارێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردەوە، کۆمپانیا چینییەکان، لەناو ئەو کۆمپانیا جیهانییانەی نەوتی عێراق دەکڕن، زۆرترینن، لە کۆی 32 کۆمپانیای جیهانی، کە نەوتی عێراق دەکڕن، هەشتیان چینین.

بەپێی ڕیزبەندییەکەی سۆمۆ، کۆمپانیا نەوتییەکانی هیندستان لە پلەی دووەمدان، حەوت کۆمپانیای هیندی لە مانگی ڕابردوودا نەوتی عێراقیان کڕیوە، دوای ئەوانیش كۆمپانیا ئەمریکییەكان بەبوونی چوار کۆمپانیا لە پلەی سێیەمدان لە کڕیارانی نەوتی عێراقی.

هەریەکە لە کۆریای باشوور، ئیتاڵیا، یۆنان و تورکیا بەبوونی دوو کۆمپانیای کڕیاری نەوتی عێراق لە پلەی چوارەمدان، دوای ئەوانیش ئەو کۆمپانیایانەی دیکە دێن کە سەربە وڵاتانی بەریتانیا، ڕوسیا، (هۆڵەندی-بەریتانی) و فەرەنسی و مالیزین بەبوونی یەک کۆمپانیای كڕیاری نەوت لە عێراق.

سۆمۆ ناوی بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، لە دیارترین ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی عێراق دەکڕن (کۆمپانیای ئۆیڵی هیندی، فرۆمۆسای چینی، ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی، بی پی بەریتانی، واینی ئیتاڵی و تۆبراسی تورکی).

بابەتی پێشتر

باكووری كوردستان.. 1.5 كیلۆگرام تەقەمەنی لە ئۆتۆمبێلێكی ژمارە تابلۆی عێراقدا دەستی بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستیپێكرد و ڕێگای دەروازە سنوورییەكان داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە لێكتێگەیشتن و كاری پێكەوەیی هەیە، سیاسەتی زۆرینە و كەمینە رەتدەكەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە ئەبوكەرار ئەلفرێجی، ئەمینداری گشتیی حزبی فەزیلە. لەدیدارێكدا…
Total
0
Share