پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنەكەیدا بە نارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ. ص. ا) دەستگیركرد، كە بەپێی ماددە (٤٩٥) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
دەشڵێت، تۆمەتبار لەكاتی دەستگیركردنیدا ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەوە و نارنجۆكێكی دەستی گرتە تیمەكانی پۆلیس، بەڵام خۆشبەختانە نەتەقییەوە و بێ زیان بوو.
هێزەكانی پۆلیس وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتبار، دەستیان بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت. پۆلیسی هەولێر وادەڵێت.
ئاماژە بەوەشدەكات، تۆمەتبار رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دراوەتە دادگا.