لە کەلار لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆڕسكیلێكدا کەسێک کە شۆفێری ماتۆرسکیلەكە بوو گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمشەو لەسەرشەقامی کەلار – سلێمانی نزیک گوندی تازەدێ، ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و مینی پاسکێكدا ڕوویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کە لە نەتەوەی عەرەبە بەناوی (صاڵح حسێن زاهر ) و لەدایکبووی 1978 ە گیانی لەدەستدا .

باسیلەوەشكردووە، “لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕی سێ دەفتەر دۆلاری دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەبڕی سێ دەفتەر دۆلاری دزیبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک…
Total
0
Share