به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له ڕووباری ڕێزان لە قەزای سۆران لەكاتی مەلەوانیكردندا خنكا.
موقه‌ده‌م به‌یار محیه‌دین به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له بوونی حاڵه‌تێكی خنكان ئاگادار كراونەتەوە.
ڕونیشیكردووەتەوە، له‌و رٍووداوهدا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان به ناوی “نزار سیامه‌ند عه‌زیز”، دانیشتووی گوندی لێڕه‌بیر له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆری سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزان له رٍووباری ڕێزان له‌كاتی مه‌له‌وانیدا خنكاوه.
باسیلەوەشكردووە، “ڕاسته‌وخۆ دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه، تیمی مه‌له‌وانانی مێرگه‌سۆر گه‌یشتنه شوێنه‌كه و توانییان له هه‌مان شوێنی ڕووباره‌كه ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه ده‌ره‌وه و رٍهوانهی پزیشكی دادی سۆرانی بكەن”.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا حەوت هاوڵاتی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سۆران له ئاوی ڕووباره‌كاندا خنكاون.