بافڵ تاڵەبانی: ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بۆ سلێمانییەکی باشتر و کوردستانێکی باشترە

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سلێمانییەکی باشتر و کوردستانێکی باشترە و هیوادارین ئەنجامە باشەکەی لە دوای هەڵبژاردن دەربکەوێت.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیتشتمانیی کوردستان لە مەراسیمی واژووکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان حزبەکەی و بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕایگەیاند، “واژووکردنی هاوپەیمانیی کوردستان بەدیهێنانی خەونەکانی مام جەلال و نەوشیروان مستەفایە و ئێمە جارێکی دیکە خوشک و برایانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان جێناهێڵین”.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاند، “ڕۆحیەتی پێکەوە کارکردن گرنگە بۆ تەواوکردنی بەرنامەی هەردوولامان و کارەکەی ئێمەش بۆ بەهێزکردنی زیاتری کوردە لە بەغداد”.

هاوکات لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتی واژووکردنی ڕێککەوتنامەکەدا وتی، “پاراستنی هاوپەیمانیی کوردستان لە هەموو شتێک گرنگترە و دەبێت وەک چاومان پارێزگاری لێبکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵدەدەین ئەم ڕێککەوتنە نمونەیەکی جوانی سیاسی بێت بۆلایەنە سیاسییەکانی دیکەش و چەترێک بێت بۆ کۆکردنەوەی کۆی توانا و ئامانجە سیاسییەکانمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: پێویستە یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە هەرێم دەربکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان چەند زانیارییەکی خستەڕوو و رایگەیاند “تاوەکو ئێستا تاقیگەیەکی تایبەتمان نییە…
Total
0
Share