ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕی 10 ملیار دیناری بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی ڕێگای كه‌لار – سلێمانی ته‌رخانكرد.
لە نوسراوێكدا كە فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژەی بەوەكردووە، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ، بڕی 10 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ پڕۆژه‌ی دروستكردنی ڕێگای كه‌لار – سلێمانی.
لە نوسراوەكەدا كە واژۆی ئومێد سەباحی بەسەرەوەیە باسلەوەكراوە، به‌پێی ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومی ژماره 2ی ساڵی 2016 ی وه‌زاره‌تی پلاندانان پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكرا، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا چوار كەس لەو ڕێگایە بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
ڕێگای نێوان کەلار – سلێمانی بە “ڕێگای مەرگ” ناسراوە و دووسایدكردنی ڕێگاكەش ماوەی چەند ساڵێكە كاری تێدا دەكرێت بەڵام هێشتا تەواو نەكراوە.