وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێک لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە دەردەکات

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، دوابەدوای ڕەچاوکردنی ئاستی ڕەوشی تەندروستی و ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ چەند بڕیارێک لەبارەی گەشتی هاوڵاتییان و گەشتیارانەوە دراوە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ” وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان كە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە لەڕێگەی دەروازە سنووریەكان و فرۆكەخانەكان ئەنجام دەدرێت جگە لە:

1- ئەو هاوڵاتیانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە 48 كاتژمێر لەكاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

2- ئەو هاوڵاتیانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامارەکان لە جیهاندا هێمنترە لە جاران و بەپێی دۆخی ڤایرۆسەکە بڕیارەکانی وەزارەتیش گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە جێگیری مایەوە

بابەتی دواتر

نزیكەی 600 سزادراوی سیاسی لە عێراق دەگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانی خۆیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا

ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، “لە ژێر فشاری رای گشتی، ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا”. پێشتر ئەو چالاکوانەی مافەکانی…
Total
0
Share