پۆلیسی گەرمیان لەسەر بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەکی تیکتۆک شەش گەنجی دەستگیرکرد

پۆلیسی گەرمیان شەش گەنجی دەستگیرکرد لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک کە تێیدا سوکایەتی بە گەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدۆیەک لە تیکتۆک، کە تێیدا چەند گەنجێک لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لە مارکێتێک سوکایەتی بەگەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن، دوای سکاڵای گەنجەکە پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد”.

باسیلەوەشكردووە، “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو گەنجانە دانیان بەوەناوە کە سوکایەتیان بە سکاڵاکار کردووە”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیكردەوە، “لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر، هەر شەش گەنجەكە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی لەسەر پێشهاتەکان، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچە…
Total
0
Share