گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە زێی گەورە خنكا

قوربانییەكە

لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی زێی گەورە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ خنكا و بەرپرسی تیمی ژێرئاوی خەبات دەڵێت، شارەزای زێی گەورە نەبووە.

نەقیب ئامانج محەمەد، بەرپرسی تیمی ژێرئاوی خەبات سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ڕووداوەکە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویداوە، قوربانییەكە ویستویەتی مەلەبکات، بەڵام شارەزای زێی گەورە نەبووە و خنکاوە.

وتیشی، “گەنجەكە ناوی (مەروان ئیسماعیل) تەمەن 19 ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بووە”.

نەقیب ئامانج ئەوەشی خستەڕوو، “دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن هاوڵاتییانەوە، تیمەکانمان خێرا گەڕانیان دەستپێکرد و لەماوەی نیو کاتژمێردا توانیمان تەرمەكەی دەربهێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سێ مانگ دەدرێت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراو بۆ وەرگرنتی UPN

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیارێکی تایبەت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراوى زانکۆکان دەرکرد. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
Total
0
Share