مەكسیك لێكۆڵینەوە لە كەیسی ژنانی وڵاتەكەی دەكات لە ئەمریكا

سەر سنووری نێوان ئەمریكا و مەكسیك

وڵاتی مەكسیك لێكۆڵینەوە لە كەیسی دوو ژن دەكات كە گومان دەكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی كۆچی ئەمریكاوە نەشتەرگەرییان بۆ كرابێت بەبێ ویستی خۆیان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی مەكسیك ڕایگەیاندووە، لێكۆڵینەوە لە كەیسی ئەو ژنە مەكسیكییانە دەكەن كە وەك كۆچبەر لە بنكەكانی مانەوە لە جۆرجیا لەژیر دەسەڵاتی فەرمانگەكان و گومرگی ئەمریكا ڕوبەڕووی ڕەفتاری خراپی پزیشكی بوونەتەوە.

وەزارەتە مەكسیكییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئەتلانتا لە پەیوەندیدان لەگەڵ پارێزەران، بۆ ئەوەی ڕێگای یاسایی بدۆزنەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلكارییە مرۆییەی كراوە، ئەوەش باسكراوە، كە حكومەتی ئەو وڵاتە چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژنێكی مەكسیكی كردووە، مانگی ئەیلول لە ناوەندێكی مانەوەی كۆچبەری سەر بە ئەمریكا “نەشتەرگەری ژنانەی بۆ كراوە” بەبێ ڕەزامەندیی خۆی “مناڵدانیان لابردووە”.

حكومەتی مەكسیك ئاشكرایكردووە، ژنێكی دیكەی مەكسیكی هەمان چیرۆكی هەبووە و بێ ڕەزامەندی خۆی هەمان نەشتەرگەری بۆ كراوە، بۆیە لێكۆڵینەوەكانیان بە چڕی لەو بابەت دەستپێكردووە.

بە گوێرەی ئەو ئامارە فەرمییانەی میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە، ژمارەی ئەو مەكسیكییانەی لە ئەمریكا دەژین لە سەرووی 37 ملیۆن كەسەوەیە، وێرای جەختكردنەوەی ترەمپ لەسەر ئەوەی سنووری وڵاتەكەی تۆكمە بێت و ڕێگا نەدرێت بە قاچاخ مەكسیكییەكان بچنە وڵاتەكەیەوە، بەڵام ڕۆژانە سەدان مەكسیكی لە سنوورەكان دەستگیر دەكرێن.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: لە پلانماندایە %90ی کارمەندانی بیانی لە کەرتی نەوتدا کەمبکەینەوە

بابەتی دواتر

'تاكتیكێكی ئەمنیی نوێ بۆ دەستگیركردنی سەرانی داعش' ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی جەنگیی تایوان ونبوو

فڕۆكه‌یه‌كی جەنگیی سوپای تایوان لە جۆری F-16 له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێناندا ونبوو. وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی…
زیاتر ببینە

هێنری کیسنجەر کۆچی دواییکرد

هێنری کیسنجەر گەورە دیپلۆماتکار و وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. دامەزراوەی راوێژکاریی هێنری…
Total
0
Share